لینشۆپینگێکی مۆدێرن و ژینگه‌دۆست و مرۆڤدۆست
2035 دابه‌زاندنی ئاستی گازی ژه‌هراوی بۆ سفر ھه‌تا ساڵی
لینشۆپینگ ده‌رفه‌تێکی زێڕینی له‌به‌ر ده‌ستە بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌نگایه‌تی له بواری که‌شوهه‌وادا بکا و کوالێتی ژیان بۆ خه‌ڵک به‌رز بکاته‌وه. به که‌مکردنه‌وه‌ی خێرای گازی ژه‌هراوی له ئاستی جیهانیدا، ده‌گه‌ینه ڕێککه‌وتنی پاریس. ئێستاش دره‌نگ نییه، بۆ چاره‌سه‌رکردنی گۆڕانی که‌شوهه‌وا.
به هه‌وای پاکتر و سه‌وزایی زیاتر و شوێنی کۆبوونه‌وه ده‌توانین کۆمه‌ڵگایه‌ک دروست بکه‌ین، که له قوتابخانه و کار و چالاکییه‌کان نزیک بێت و کاره‌با و گه‌رمیمان له سه‌رچاوه‌ی نوێبووه‌وه بێت.
ئێمه ده‌مانه‌وێت:
لینشۆپینگ بکه‌ین بە باشترین شاری سوید بۆ پیاسه کردن و پاسکیلسواری و گواستنه‌وه‌ی گشتی.
– پێداگری له‌سه‌ر ئامانجه ژینگه‌ییه‌کانی شاره‌داری به شێوازێک که تا ساڵی 2035 ئاستی گازه ژه‌ھراوییه‌کان بگاته سفر.
– ئاماده‌کردنی لینشۆپینگ بۆ گۆڕانی که‌شوهه‌وا.
منداڵان پاشەڕۆژن
پێش قوتابخانه و قوتابخانه‌کانی لینشۆپینگ ده‌بێ شوێنێک بن بۆ کنجکاوی و زانیاری. نابێت گرنگ بێت له کوێ ده‌ژیت، په‌روه‌رده‌ی دایک و باوکت چییه یان کام قوتابخانه هه‌ڵده‌بژێریت – هه‌موو پێش قوتابخانه و قوتابخانه‌یه‌ک ده‌بێت به یه‌کسانی باش بێت.
هه‌موو منداڵان و گه‌نجان، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ره، پێویستیان به خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی به‌هێزه که بیانگرێته‌وه. دواتر پێویسته مامۆستای زیاتر له قوتابخانه و كارمه‌ندی زیاتر له باخچەی ساوایان دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گروپه‌كان بچوكتر ببن. پێویسته خوێندکاران پشتگیرییه‌کی دروست له‌لایه‌ن بنکەی ته‌ندروستی خوێندکارانه‌وه وه‌ربگرن و هه‌موو منداڵان بتوانن کاتی پشویان به‌کاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی کاتی بهرههمەندارتریان هه‌بێت. ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵان و گه‌نجانی بێبه‌ش له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کارده‌که‌ن، ده‌بێت پشتیوانی شاره‌وانی باشتر وه‌ربگرن.
ئێمه ده‌مانه‌وێت:
– دامه‌زراندنی کارمه‌ندی ڕاهێنراوی زیاتر له پێش قوتابخانه و قوتابخانه.
– ته‌ندروستی خوێندکاران به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیاد بکا و ئاستێک بۆ ژماره‌ی کارمه‌ندان دابنرێت.
– با هه‌موو منداڵان بچنه فریتیس، سه‌نته‌ری گەنجانی زیاتر بکه‌نه‌وه و هۆڵی وه‌رزشی زیاتر دروست بکه‌ن.
لینشۆپینگێکی پارێزراو و یه‌کگرتوو
لینشۆپینگ ده‌بێت شاره‌وانییه‌ک بێت که خه‌ڵک به پاشخانی جیاواز و ئه‌زموونی جیاواز له تێکه‌ڵه‌یه‌ک له خانووبه‌ره و چالاکی و شوێنی ئیلهامبهخشدا کۆببنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژی ڕوو له ھه‌ڵکشان ئاستی داشکێ، پێویسته پێشوه‌خته ڕێکاره‌کانی پێشگیری له تاوان جێبه‌جێ بکرێت و پاره‌ی بۆ خه‌رج بکرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پاڵپشتی ئه‌و پێویستیانه بین، ده‌مانه‌وێت وه‌به‌رهێنانێکی زۆر له خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بکه‌ین. په‌روه‌رده و سه‌رچاوه‌ی زیاتر پێویسته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی پیاوان دژی ژنان، هه‌روه‌ها توندوتیژی و سته‌مکاری په‌یوه‌ست به شه‌ره‌ف. خانه‌خوێی ئاسایشی ناوخۆیی و فێرکردنی باشی SFI یه‌کگرتوویی باشتر ده‌که‌ن. له چاودێری به‌ساڵاچوواندا، ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌رپه‌رچی ته‌نیایی له نێوان به‌ساڵاچوواندا بده‌ینه‌وه و شیفتی کارکردن یه‌کسه‌ره بکه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی کوالیتی خزمه‌تگوزاری چاودێری له ماڵه‌وه باشتر بکرێت، پێویسته له ژێر چاودێری شاره‌وانییه‌کان به‌ڕێوه‌بچێت. ده‌بێ بارودۆخێکی له‌بار بۆ ئه‌و داموده‌زگا فه‌رھه‌نگی و کلتووریه خۆماڵی و ناوچه‌ییانه دابین بکرێ که ده‌یانھه‌وێ خزمه‌تگوزارییه‌کی باشتر و به‌پێزتر بۆ ئه‌و فه‌رھه‌نگ و کلتووره پێشکه‌ش بکه‌ن.
ئێمه ده‌مانه‌وێت:
– ئاسانکاری بکه‌ن بۆ خه‌ڵک بۆ فێربوونی زمانی سویدی و وه‌رگرتنی کار.
– وه‌به‌رهێنانی زیاتر له خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و چاودێریکردنی به‌ساڵاچووان.
– چالاک کردنی زیاتری کولتوری ناوخۆیی و دیمه‌نه کولتوورییه‌کان.
لینشۆپینگێکی سه‌وز و خۆبژێو
سروشتی خه‌یاڵی و ده‌ریاچه دره‌وشاوه‌کان تایبه‌تمه‌ندی شارهوانییهکهمانن. بوونی سه‌وزایی زیاتر و ناوچه سروشتییه‌کان و که‌ناراوه پارێزراوه‌کان به‌و مانایه‌یه که دانیشتوانی لینشۆپینگ زیاتر ده‌ستیان به سروشت ڕاده‌گا له هه‌مان کاتدا ئێمه جۆراوجۆری ژیان ده‌پارێزین.
گرنگی دابینکردنی خۆراک ھه‌تا دێ ڕوونتر ده‌بێته‌وه. بۆیه ده‌مانه‌وێت زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان له به‌رانبه‌ر دروست کردنی باڵه‌خانه‌کان بپارێزین و مه‌رج بۆ خۆراکی ناوخۆیی و ئۆرگانیک دابنێین له قوتابخانه و پێش قوتابخانه و نۆرینگه‌کاندا. کۆمه‌ڵگایه‌کی بازنه‌یی که هه‌موو که‌سێک بتوانێت پاشماوەکانی کە دەبێت بگەرێنەوە بۆ زینگە له‌و شوێنه‌دا ڕیز بکات که تێیدا ده‌ژین و ده‌توانرێت دووباره به‌کارییان بهێنیته‌وه و ریسایکل بکرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ستت به ئۆتۆمبێلیش نه‌گات، به‌و مانایه‌یه که ئێمه به که‌می مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه سروشتییه‌کان ده‌که‌ین. هه‌ر بۆیه ده‌مانه‌وێت سه‌نته‌ری بچووکی ریسایکلکردن له شاره‌که‌دا دابنێین.
ئێمه ده‌مانه‌وێت:
پاراستنی که‌ناراوه‌کان و جۆراوجۆری ژیان.
– ڕێسایکل کردن له شوێنی ژیان ئاسانتر بکرێ.
– دابینکردنی خۆراک ھاوکات له‌گه‌ڵ پاراستنی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان.
ھه‌موو مرۆڤێک مافی ھه‌یه خۆی دەتوانێت چارەنوسی خۆی دیاری بکات. پێویسته ھه‌ر مر]ڤێک پارێزگاری له ھاوچه‌شنی خۆی و ھه‌ساره‌ی ھاوبه‌شی خۆی(زەوی) بکا. پارتی سه‌وز ده‌یه‌وێت ده‌نگێک بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌نگیان نابیسترێ.
ئایدۆلۆژی ئێمه له‌سه‌ر سێ بنه‌ما دامه‌زراوه:
● یه‌کگرتوویی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و سروشت و سیسته‌می ئیکۆلۆژی.
● یه‌کگرتوویی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانی داهاتوو.
● یه‌کگرتوویی له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان.
کۆمه‌ڵگای سه‌وز له‌سه‌ر ڕوانگه‌یه‌کی گشتگیر دامه‌زراوه – هه‌موو شته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌ک له‌پێوه‌ندیدان و پێکه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. پارتی سه‌وز له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ژینگه‌یی، یه‌کگرتوویی، یه‌کسانخوازی ڕه‌گه‌زی و ئاشتی دامه‌زراوه. ئه‌و کێشانه‌ی ئه‌مڕۆ زۆرتر له‌به‌ر چاون. ئێمه جێگرەوەیەکی سیاسین بۆ هه‌رکه‌سێک که دان به‌و ئاسته‌نگانه‌دا بنێت که له بەردەم مرۆڤایه‌تیدا سه‌ریان ھه‌ڵداوه و ده‌یه‌وێ به ئیمان به داهاتوو ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه. باسی ژینگه باسی چینایه‌تییه و باسی چینایه‌تی باسی ژینگه‌ییه.